- دۆخی نائاسایی بۆ جاری شەشەم لە تورکیا درێژ دەکرێتەوە
بەکرد بووزداغ وتەبێژی حکوومەتی تورکیا باس لەوە دەکات لە دانیشتنی کابینەی ئەو وڵاتە بڕیار دراوە دۆخی نائاسایی لە تورکیادا دیسانەوە درێژ بکرێتەوە
- دەولەت باغچەلی: پارتی بزاڤی نەتەوەییی تورکیا دەنگی خۆی بۆ ئەردۆغان تەرخان دەکات
دەولەت باغچەلی ڕێبەری پارتی بزاڤی نەتەوەییی تورکیا ڕایگەیاند لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتیی کۆمار لە تورکیا پاڵێوراوی نابێت و پشتیوانی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری ئیستا و سەرۆکی پارتی داد و گەشە دەکات.
- ئەردۆغان: ئامادە کردنی دۆخی گونجاو بۆ هەموو ئایین و ئایینزاکان ئەرکی هەموو حکوومەتێکە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئاهەنگی کردنەوەی کلێسایێک لە ئێستەنبوول پاش نۆژەن کردنەوە دەریبڕی: بڕوامان وایە هەموو حکوومەتەکنی جیهان ئەرکی سەر شانیانە زەمینە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئایینی بۆ هەموو ئایین و ئایینزاکان بڕەخسێنن.
- کەماڵ قلیچدار ئوغڵوو بۆ حکوومەتی تورکیا: ئێمە لە پۆلیس و دادستێن و دادوەرەکانتان ناترسین
کەماڵ قلیچدار ئوغڵوو ڕێبەری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (CHP) ڕەخنەی لە فشارەکانی حکوومەت بۆ دەزگای دادی ئەو وڵاتە بۆ سەرکوت کردنی جەهەپە گرت و وتی: دادوەر و دادستێن و تەنانەت پۆلیسەکانیشتان ناتوانن بمانترسێنن چوونکە ئێمە بۆ مافی خۆمان هەستاوینەتەوە.
- ٧ مامۆستای تورکیا پاش ٤ ساڵ بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانی کۆبانێ دەستگیر کران
٧ مامۆستای تورکیا پاش ٤ ساڵ کە لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە کۆبانێ تێدەپەڕێت، بە تۆمەتی بەشداری لەو خۆپیشاندانە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کران.
- ٦ ئەندامی پەکەکە لە بوردومانی باکووری عێراق کوژران
ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕایگەیاند لە ڕێگای بوردومانی ئەم دواییەی بنکە و بارەگای پەکەکە لە باکووری عێراق لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتەوە، لانی کەم ٦ ئەندامی ئەو پارتە کوژراون.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment