ئێمە لە گەڵ داخرانی هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نین

بەشی ئێران- سەرۆکی دەزگای داد ڕایگەیاند: ئێمە بە هیچ شێوەیێک لەگەڵ داخستنی هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نین و دەبێت ئینتێرنێتی وڵات یاسای بۆ دروست بکرێت و چالاکانی ئینتێرنێت ناسنامەیان بۆ دەربکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا سادق ئامولی لاریجانی لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای داد کە وردەکارییەکانی لە لایەن پێوەندییە گشتییەکانی دەزگای دادەوە بڵاو کرایەوە داوای لە بەرپرسان و دادوەران کرد تا ئەو جێگەیە کە یاسا مۆڵەت دەدات بە ڕەحمی ئیسلامییەوە مامەڵە لەگەڵ دەستگیر کراوانی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵاتدا بکەن.

لاریجانی ئاماژەی دا بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە و وتیشی: دەبێت لە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە بۆ ڕووداوەکانی ئە دواییە بڕوانین، ژمارەیێک گردبوونەوەی لە هەندێک لە شارەکاندا ئەنجام درا و دوژمن بە ورووژاندن و بەرنامەڕێشتن ئاڵۆزیی خستە نێو گردبوونەوەکان، چەندین کەس کە خەساریان لە دارایی گشتی گەیاندبو دەستگیر کران.

ناوبراو لە کۆتاییدا سەبارەت بە ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیادی کرد: ئێمە بە هیچ شێوەیێک لەگەڵ داخستنی هەموو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نین و دەبێت ئینتێرنێتی وڵات یاسای بۆ دروست بکرێت و چالاکانی ئینتێرنێت ناسنامەیان بۆ دەربکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10270

Your Comment

You are replying to: .
captcha