بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن حاجی حزری سەرۆکی لیژنەی کاراتای پیرانشار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: کێبەرکێی کاراتای ئیچی گکی پاڵەوانیی وڵات لە ئاستێکی باڵادا و بە ئامادەبوونی پاڵەوانەکانی کاراتە بەڕێوەچوو کە وەرزشوانانی پیرانشاری توانییان لە وڵاتدا بدروشێنەوە.
ناوبراو درێژەی دا: تیمی کاراتای ئیچی گکی پیرانشار کە بە نوێنەرایەتیی لە ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە لەو ڕکابەرییەدا بەشدار بوو، توانی لە بەشی کاتادا 7 میداڵیا بەدەست بێنێت کە بریتین بوون لە 2 میداڵیای زێڕ کە مەزهەر پیرخزری و ئیمان تەنها بەدەستیان هێنا، 1 میداڵیای زیو کە لە لایەن ئاکۆ پیرخزریەوە مسۆگەر کرا و 4 میداڵێای برونز کە موعین خودکام، ئەمین ساڵحی، مەیسەم پتاشیر و ئێحسان حاجی خزری بەدەسیان هێنا.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment