دوڵەت پێشوازی لە ڕەخنە دەکات/ خەڵک بە حەق دەڵێن بمانبینن

بەشی ئێران- سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: دەوڵەت لە ڕەخنە پێشوازی دەکات و لەو باوڕەدایە هەموو کەسێک دەبێت ڕەخنەی لێبگیردرێت، لەم وڵاتەدا کەسێک نییە کە لە گوناح دوور بێت، پێغەمبەریش مۆڵەتی بە خەڵک دەدا ڕەخنەی لێبگرن لەکاتێکدا کەس لە سەرووی پێغەمبەر نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری وڵات ڕۆژی دووشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ وزیر و جێگرانی وەزارەتی ئابووریدا وتی: ئەگەر بە گیان قبووڵ بکەین خەڵک کاربەدەستی وڵاتن هەموو کێشە و گرفتەکان چارەسەر دەکرێن.

ناوبراو زیادی کرد: لە هەموو جیهاندا گردبوونەوەی ناڕەزایی پێکدێت و هەندێک کەس بە خراپە کەڵکی لێوەردەگرن، بەڵام خەڵک حەقیان بە دەستە کە دەڵێن بمانبینن و گوێ لە قسەکانمامن بگرن و داخوازییەکانمان جێبەجێ بکەن.

ڕۆحانی وەبیری هێنایەوە: ئەمڕۆ ئەرکی سەرشانی هەموومانە کە خزمەتی وڵات، فەرهەنگ، ئایین و مێژوو بکەین و دەتوانین بڵێین ئێمە بنەمای وڵات دادەمەرزێنین بۆ بەرەی داهاتوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10268

Your Comment

You are replying to: .
captcha