به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌که ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر ئه‌و سه‌نته‌رانه نووسیوه که کورده‌کانی سووریا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان بۆ ژنه عه‌ره‌به‌کانیان دامه‌زراندوووه و تێیدا وانه‌ی فێمێنیستی ده‌ڵێنه‌وه و به‌شێک له‌و ژنه عه‌ره‌بانه‌ی پێشتر به‌هۆی قه‌یرانی سووریاوه وازیان له خوێندن هێنابوو له‌و سه‌نته‌رانه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.
به وته‌ی فاینه‌نشاڵ تایمز کورده‌کان له‌و خوله فێرکارییه‌دا بانگه‌شه بۆ ئایدیای چه‌پ و به تایبه‌ت فێمێنیزم ده‌که‌ن ئه‌وه‌ش له قه‌باره‌ی به‌رگری کردن له مافی ژناندا ده‌توانێت کار له بنه‌ماڵه عه‌ره‌به‌کانی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان بکات و ببێته‌هۆی به‌هێز کردنی پێگه‌ی هێزی سووریای دیموکرات.
ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمز ده‌شنووسێت: له‌سه‌ر دیواری ئه‌و قوتابخانانه‌ی بۆ ژنان کراوه‌ته‌وه وێنه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رکرده‌ی به‌ندکراوی په‌که‌که و چه‌ند که‌سایه‌تییێکی به‌رجه‌سته‌ی ڕه‌وتی چه‌پ ده‌بینرێت. هه‌روه‌هاش له‌و قوتابخانه‌یه‌دا بهشداربوووان له‌گه‌ڵ ئایدیای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئاشنا ده‌کرێن.
به گوێره‌ی نووسراوی ڕۆژنامه‌که که ڕۆژنامه‌یێکی ئابووریی به‌ریتانییه هێزی سووریای دیموکراتیک به سه‌رکردایه‌تیی کورده‌کان ده‌رفه‌تیان بۆ ڕه‌خساوه که بیرۆکه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌و ناوچه‌یه‌دا جێبه‌جێ بکه‌ن.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته کورده‌کان ئه‌وه‌ش ده‌زانن که له زۆرینه‌ی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا قه‌بیله و عه‌شیره‌ی عه‌ره‌بی زۆر ده‌ژین که گومانیان له ئایدیۆلۆژیای کورد هه‌یه هه‌ر بۆیه‌ش کورده‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کێشه چاره‌سه‌ر بکه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی ژنانیان ههڵبژاردوووه و ئایدیای خۆیانیان پێ ده‌ڵێنه‌وه.
به‌و حاڵه‌شه‌وه، فاینه‌نشاڵ تایمز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و ژنه عه‌ره‌بانه‌ی له‌و سه‌نته‌رانه‌دا به‌شدار ده‌بن لایه‌نگری ئایدیۆلۆژیای چه‌پ بن به‌ڵکوو به مه‌به‌ستی خوێندن و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێکی کار به‌شداریی ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment