له‌ بوردومانی ناوچه‌کانی باکووری عێراق 6 ئه‌ندامی PKK کوژران

به‌شی تورکیا- له‌ ئاکامی ئۆپه‌راسیۆنی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌ی کانی ڕه‌ش، 6 ئه‌ندامی PKK کوژران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رکانی گشتیی هێزی چه‌کداری تورکیا ڕای‌گه‌یاند: له‌ ئاکامی ئۆپه‌راسیۆنی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ ناوچگه‌لێکی باکووری کوردستانی عێراق لانی‌که‌م 6 ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه‌ کوژران.

ئه‌و ئه‌رکانه‌ گشتییه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ئه‌و هێزانه‌ له‌ ئاماده‌کاریدا بوون بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر ناوچه‌ سه‌ربازییه‌کانی سه‌ر سنوور.

ئه‌رکانی گشتیی هێزی چه‌کداری تورکیا به‌یاننامه‌یێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "دوای دیاری کردنی شوێنی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ کانی ڕه‌ش له‌ باکووری عێراق فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کان ئۆپه‌راسیۆنێکی ئاسمانییان بۆ سه‌ر ئه‌وان ئه‌نجام دا که‌ له‌ ئاکامدا 6 ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه‌ گیانی خۆیانیان له‌ ده‌ست دا.

شایانی باسه‌؛ له‌ کاتی کۆتایی هاتنی ئاگربڕ و ده‌ست پێکردنی پێکدادانه‌کانی نێوان حکوومه‌تی تورکیا و PKK، ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌کانی باکووری کوردستان به‌ بیانووی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ چیای قه‌ندیل درێژه‌ی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10253

Your Comment

You are replying to: .
captcha