به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له دوای یه‌کی چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو له شاری ئیدلیبی سووریا لانیکه‌م 30 که‌س کوژران و زیاتر له 70 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
یه‌که‌م ئۆتۆمبێل که چه‌ندین ته‌ن ماکی ته‌قه‌مه‌نی تێدا بوو له نزیکی بازاڕێک له شاری ئیدلیب ته‌قییه‌وه و لانیکه‌م 30 که‌س بریندار بوون. ده‌وترێت چه‌ندین که‌س له برینداران به بۆنه‌ی سه‌خت بوونی برینه‌کانیان گیانیان له ده‌ست دا.
ته‌قینه‌وه‌ی دیکه له نزیک ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی گرووپه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان ڕووی دا و له ده‌رئه‌نجامدا لانیکه‌م 20 که‌س کوژران.
دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیکه‌ش له‌و شوێنه ڕووی دا که ئۆتۆمبێله‌کان تێدا پارک کرابوون و له‌و ته‌قینه‌وه‌شدا چه‌ندین که‌س کوژران و بریندار بوون.
ده‌وترێت له‌و چوار ته‌قینه‌وه‌دا به گشتی 30 که‌س کوژران و زیاتر له 70 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
پارێزگای ئیدلیبی سووریا به‌شێک له ڕێککه‌وتنی که‌م کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان سێ وڵاتی زامنی ئاگربڕی ئێران، ڕووسیا و تورکیایه. تورکیا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنه هێزه‌کانی به مه‌به‌ستی چاودێری له‌سه‌ر ئاگربڕ له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌و پارێزگایه جێگیر کردوووه.
به‌شێکی زۆری ئه‌و پارێزگایه له‌لایه‌ن گرووپه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی پاڵپشتکراوی تورکیا وه‌کوو سوپای ئازادی سووریا و دیکه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان وه‌کوو به‌ره‌ی فه‌تحولشام (به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو) کۆنتڕۆڵ ده‌کرێته‌وه.
هێشتاکه هیچ گرووپ یان ڕێکخراوێک به‌رپرسیارێتیی ئه‌و کاره‌یان نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه: سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment