به‌ ئامانجی پاڵپشتی له‌ ئه‌هلی سوننه‌ و کورد هه‌وڵ ده‌درێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌دوا بخرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌ن نووسیی: سه‌رۆکی په‌رله‌مانی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ئامانجی پاڵپشتی کردن له‌ حزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ و کورد هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق وه‌دوا بخات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "ئه‌لحه‌یات" له‌ دوایین ژماره‌که‌یدا نووسیی: به‌پێی زانیارییه‌ پێگه‌یشتووه‌کان، سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی ئەنجومەنی نوێنه‌رانی عێراق ئێستا به‌ ئامانجی پاڵپشتی کردنی حزبی‌ سوننه‌ و کورده‌کان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌ پارته‌ شیعه‌کان هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دوایین ڕۆژانی ئه‌مساڵی زایینی وه‌دوا بخات.

"ئه‌لحه‌یات" هه‌روه‌ها نووسیی: حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک‌وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕۆژانی داهاتوودا ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌ کێشمه‌کێشمی ئێستای نێوان حزبه‌ سیاسییه‌کان، له ‌باره‌ی به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌ستی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق ده‌کات تاکوو ئه‌و دادگه‌یه‌ له‌ حوکمێکدا نایاسایی بوونی دواخستنی هه‌ڵبژاردن ڕابگه‌یێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10242

Your Comment

You are replying to: .
captcha