ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 4ی جانیڤێریی 2018 دکتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغداد پێشوازیی کرد لە وەفدێکی کوردی کە پێکهاتبوو لە نوێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری".
ماڵپەری سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردووەتەوە "لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کراوە لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان لە وڵات بە تایبەتی کێشەی ئێستای نێوان حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان و پێویستیی دۆزینەوەی رێگەچارەی سەرکەوتوو بۆ کێشەکان لە پێناوی هەنگاونان بۆ قۆناغی ئۆقرەیی و هێمنی".
ماڵپەری سەرۆکایەتیی کۆمار ڕایگەیاندوووە "سەرۆک کۆمار ئاماژەی کردوووە بەوەی کە دیالۆگی راشکاوانە و پشت بەستوو بە دەستور کرۆک و ناوەڕۆکی چارەسەری کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێرە و هەروەها هیچ ئەڵتەرناتیڤێکی تری نییە".
سەرۆک کۆماری عێراق دەستخۆشیی لە دەستپێشخەریی هاتنی وەفدی میوان بۆ بەغداد و دیداری لەگەڵ لێپرسراواندا کرد و هەروەها ئەوەشی وت کە پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەموو دەستپێشخەری و بەشدارییێک دەکات بە مەبەستی رەواندنەوەی گرژییەکانی ئێستا.
ماڵپەرەکەی سەرۆکایەتیی کۆماری وتووشیەتی: "هاوکات لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە روونیان کردەوە ئامانجی سەردانەکەیان دیدارە لەگەڵ بەڕێزیان و لێپرسراوانی تر لە بەغداد بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر کێشەکە و رێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی، لەو روەشەوە هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆک کۆماریان بەرز نرخاند لە لێک نزیکخستنەوەی تێڕوانینی هەردوولایەن".
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment