کوردپرێس:
سەرکونسووڵی ئێران لە هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی گەلانی ئێران کرد و ڕایگەیاند هەموو ساڵێک بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان سەرۆکی عەشیرەتەکان و سەرۆکی حیزبەکان و شێخ و پیرە ئاینییەکان لە دەوری یەکتر کۆ دەبووینەوە و یادی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانمان پیرۆز دەکرد بەڵام ئەمساڵ بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و پێبەندبوون بە ڕێنمایییە تەندروستییەکان ئەوەمان نەکرد و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بە ناردنی برووسکەی پیرۆزبایی یادی ئەو ڕۆژەیان پیرۆز کرد.
نەسروڵڵا ڕەشنوودی لە پەیامەکەیدا سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە پەیامی پیرۆزبایییان ناردووە و هیوای ئەوەشی خواست پاش کۆتاییهاتنی کۆرۆنا جارێکی تر میوانداری کەسایەتییە کورد و عێراقییەکان بن.
Your Comment