کوردپرێس:
سەرکونسووڵی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند سەفین دزەیی بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزباییی خۆی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاراستەی کونسووڵخانەی ئێران لە هەولێر کردووە.
هەر بە پێی ڕاگەیێندراوەکەی کۆنسووڵخانەی ئێران لە هەولێر، سەفین دزەیی وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئەو ڕۆژە هیوای ئەوەشی خواستووە کە پێوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ فراوانتر بکرێت.
Your Comment