-
مامۆستا مەلا قادر قادری:
پاراستنی خوێن و ڕێبازی ڕێبەری شەهید ئەرکی ئێمەیە
مامۆستا مەلا قادر قادری، پێشنوێژی هەینی پاوە کە لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشدا ئامادە بوو، لە گفتوگۆیەکی کورتدا گوتی: «ئەم لافاوە لە حەشیمەتەمان لە ٤٧ ساڵی ڕابردوودا لە هیچ ڕێوڕەسمێکدا نەبینیوە، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە ڕێبازی دامەزرێنەری مەزنی شۆڕش و هەروەها ڕێبەری شەهیدی شۆڕش بەردەوام دەبێت.»
-
بانگهێشتی خەڵکی کرماشان بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە ڕێبەری
نوێنەری وەلی فەقی لە پارێزگا و پارێزگاری کرماشان، لە پەیامێکی هاوبەشدا، بانگهێشتی خەڵکی شەریفی پارێزگاکەیان کرد بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی شکۆداری بەڕێکردنی شەهیدی ئێرانی ئیسلامی و ڕێبەری چەوساوەکانی جیهان.
-
نوێنەری هەورامان لە پەرلەمانی ئێران تایبەت بۆ کوردپرێس:
بەگەڕخستنی توانای سنوورەکانی هەورامان، بازاڕی ڕۆژاوای ئێران دەبووژێنێتەوە
ڕەستگار یووسفی، نوێنەری ناوچەی هەورامان (پاوه، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و ڕوانسەر) و سەرۆکی کۆمەڵەی نوێنەرانی پارێزگای کرماشان، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی "کوردپرێس" جەختی لەسەر پێویستی بەکارهێنانی توانای سنوورەکانی هەورامان بۆ هاوردەکردنی کاڵا بنەڕەتییەکان لە هەلومەرجی گەمارۆدا کردەوە و ڕایگەیاند: "بەهۆی دەستڕاگەیشتنی گونجاوی سنوورەکانی 'شوشمێ' و 'شێخ سەڵە' بە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، و هەروەها بەهۆی هەماهەنگی و پەیوەندییە زۆر باشەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێراندا، سنوورەکانی هەورامان دەتوانن ڕۆڵێکی زۆر گرنگ و ستراتیژی لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان و جێگیرکردنی ئاسایشی خۆراک لە ڕۆژاوای ئێراندا بگێڕن و ببێتە هۆی گەشەپێدانی تەواوی ناوچەکە."
-
دکتۆر ئاهەنگەرنژاد لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردپرێس ڕایگەیاند:
کتێبی «ڕەوتناسیی شیعری هاوچەرخی کوردیی باشووری» ئامادەی بڵاو کردنە
دکتۆر جەلیل ئاهەنگەرنژاد، شاعیر و توێژەری ناسراوی کورد، کۆتاییهاتنی کارەکانی نوێترین توێژینەوەی خۆی بە ناوی «ڕەوتناسیی شیعری هاوچەرخی کوردیی باشووری» و ئامادەبوونی ئەم بەرهەمەی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە ڕاگەیاند.
-
جێگری پارێزگاری کرماشان لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی و هەڵەبجە کۆبووەوە
جێگری سیاسی و ئەمنیی پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: خوالێخۆشبوو مام جەلال، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراق، نەک تەنیا سیاسەتمەدارێکی دیار بوو، بەڵکوو هێمای پەیوەندییە قووڵەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بوو.
-
سنوورە دەوڵەمەندەکان و شارە هەژارەکان؛
بۆچی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران سوود لە پێگەی جیۆ-ئابووریی خۆیان وەرناگرن؟/ مەنسوور ئەولا
لە سەردەشت و پیرانشارەوە تا دەگاتە بانە، مەریوان، پاوە، جوانڕۆ و قەسری شیرین؛ کەرتی سنووریی کوردنشینی ئێران یەکێک لە گرنگترین پێگە جیۆ-ئابوورییەکانی وڵاتی لەبەردەستدایە. ناوچەیەک کە هاوسێی ڕاستەوخۆی عێراق، هەرێمی کوردستان و تورکیایە و دەکرێت ببێتە شاڕێی بازرگانیی وشکانیی ئێران لەگەڵ ڕۆژاوای ئاسیا.
-
دکتۆر قادر ئەحمەدیان:
ئەگەر حیزبە کوردییەکان ببنە دارەدەستی بێگانە داهاتووی سیاسییان دەکەوێتە مەترسییەوە
دکتۆر قارد ئەحمەدیان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ئەزموونی مێژووی هاوکاریی زلهێزەکان لەگەڵ کورد و دەڵێت ئەگەر حیزبە کوردییەکان ببنە دارەدەستی بێگانە داهاتووی سیاسییان دەکەوێتە مەترسییەوە.
-
فیلمسازێکی کورد چیرۆکی کیمیابارانی نۆدشە دەکاتە فیلم
کورتە فیلمی "دژ نۆ" باس لە چیرۆکە پشتگوێخراوانی کیمیابارانی نۆدشەی دەکات و ئێستا لە دوا قۆناخەکانی مۆنتاژ و ئامادەکردندایە.
-
نەوای دەف و دەنگی سیاوچەمانە لە فێستیڤاڵی هەناری پاوە
لە گوندی 'ساتیاری'ـی سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان سێیەم فێستیڤاڵی هەنار، بە بەشداری هەزاران گەشتیار بەڕێوەچوو.
-
ئاتووسا گوڵشادنەژارد پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیی کاراتیی بەدەست هێنا
کچە کوردێکی خەڵکی کرماشان لە پاڵەوانێتییەکی کاراتی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
-
سەرپەرشتیاری دامەزراوەی کشتوکاڵی قەسری شیرین:
ئەمساڵ زیاتر لە ۶ هەزار تۆن خورما لە قەسری شیرین بەرهەم دێت
بەرپرسانی کشتوکاڵی قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان رایانگەیاند، پێشبینی دەکەن ئەمساڵ بەرهەمی خورمای قەزاکە بگاتە شەش هەزار و ۵۰۰ تۆن.
-
لە کۆبوونەوەی پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری کونسۆڵی ئێراندا تاوتوێ کرا؛
لێکتێگەیشتنی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و کرماشان جێبەجێ دەکرێت
لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی لێکتێگەیشتنی پێشووتری نێوان پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای کرماشان، ئەمڕۆ پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.