دەڵێن کەرکووک ڕزگار دەکەین، ئێمە پێشتر دیموکراسی کەرکووکمان ڕزگار کرد

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاتی بانگەشەی حزبەکەیدا بۆ هەڵبژاردن لە کەرکووک، ڕایگەیاند: "لایەن هەیە دەڵێت کەرکووک ڕزگار دەکەین، نەگبەت کەرکووک ڕزگار کراوە، بە دیموکراسی ویەکڕیزی کەرکووکمان ڕزگار کرد نە بە فشەی ئاسمانی و درۆ".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاتی بانگەشەی حزبەکەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی "حزبێک هەیە دوو کورسی هەیە لە کەرکووک، پرسیار لە خەڵکی کەرکووک دەکەم لە ڕزگارکردنی عێراقەوە تا ئەمڕۆ ئەو حزبە چیکردوە بۆ کەرکووک، هەر گیرفانی خۆیان پڕ کردوە و کەرکووکیان لەبیر چوەتەوە، بێزیان نەهات بێنە کەرکووک، بێزیان نەهات بۆ کاندید و خەڵکی خۆیان نەیانوێرا بێن بۆ کەرکووک".

ناوبراو وتیشی: "ئەیانەوێت هەرێم بڕوخێنن ئێمە هەرێم دەپارێزین، کێ ئەیەوێت پارتی بڕوخێنێت، نەگبەت، حەقمان چیە بەسەر ئێوەوە، ئەم قسانە هی ساڵێک پێش ئێستا بوو نەک ٢٠٢٥".

١١تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕیوە دەچێت، بانگەشەی هەڵبژاردن لە ٣ تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردوە، یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان به‌ ژماره‌ ٢٢٢ له‌ بازنه‌کانی سلێمانی، دهۆک، هه‌ولێر، که‌رکووک و دیاله‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌شداره‌ و هاوکات له‌ چوارچێوه‌ی سێ هاوپه‌یمانێتیدا له ‌پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین و به‌غداد، زیاتر له‌ ١٥٠ بەربژێری هەیە.

News ID 226337

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha