ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری، رێزگرتن لە دراوسێ و هاوبەشەکان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەکات و دەڵێت: "گفتوگۆ تەنیا رێگەیە بۆ پێشڤەچوون."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەستەوە پەیامێکی لە تۆڕی ئێکس بڵاو کردەوە و پێشوازی لە بڕیارەکە دەکات.

مەسروور بارزانی لەبارەی ئاگربەستەوە دەڵێت: "دانبەخۆداگرتن و گفتوگۆ تەنیا ڕێگەن بۆ پێشڤەچوون".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باس لەوە دەکات کە: "ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری، رێزگرتن لە دراوسێ و هاوبەشەکان و، بڕیاری لەسەر بنەمای دانایی و سەرکردایەتیی بەرپرسیارانە هەیە".

News Code 225644

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha