هێڵی ئاسمانیی ئەی جێت گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپیدەکات

لە مانگی داهاتووەوە، هێڵی ئاسمانی ئەی جێت گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکات.

بەپپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشممە ٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن هێڵی ئاسمانی ئەی جێتەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە، وابڕیارە لە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ـەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێبکاتەوە.

وتیشی، گەستەکانی لەنێوان ئیستانبول، سلێمانی، ئیستانبول، هەفتانە بە چوار دەست پێبکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای دوو ساڵ و حەوت مانگ لە راگیرانی، گەشتەکانی نێوان فرۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا دەستپێکردەوە و سەرەتا هێڵی ئاسمانی تورکیش ئێرلاین گەشتەکانی دەستپێکردەوە کە هەفتەی چوار گەشتی هاتن و چوونە و دواتر وا بڕیاربووە، کە کۆمپانیاکانی دیکەش گەشتەکانیان دەستپێبکەنەوە.

News ID 226385

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha