بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین له میانه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌رخستنی لیستی یه‌کگرتوو له دیدارێکی له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ئه‌ندامان و کادیرانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی ۱۴‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێری حزبه‌که‌ی ڕایگه‌یاند: یه‌کگرتوو هه‌میشه له‌به‌ره‌ی خه‌ڵک و مافخوراوانی خۆیه‌تی، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوێنه‌ره‌کانیان به‌رده‌وام داکۆکیکار بوونه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان و ده‌نگیان دلێره بۆ مافی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران.
سەلاحەدین به‌هائه‌دین باسی له‌وه‌ش کردووه، به‌شداری کردنی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کان و چوونیان بۆ سه‌ر سندووقی ده‌نگدان گرنگه و به دانیشتن و بایکۆت کردنی ده‌نگدان چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکرێت و بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌خلاقی و دینی و سیاسیه.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی ڕوونی کردۆته‌وه: "ده‌بێت به‌ده‌نگدانتان که‌سانی خاوه‌ن ڕابردوو پاک و ئه‌زمووندار بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کار بۆ گێرانه‌وه‌ی مافه‌کانتان بکه‌ن".
Your Comment