بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی میللیه‌تی تورکی بڵاوی کردەوە: ڕووداوه‌که کاتژمێر ۹:۱۵ خوله‌کی شه‌و له چێشتخانهیێکدا ڕوویداوه و تۆمه‌تباره‌که‌ش که گه‌نجێکی ته‌مه‌ن ۱۹ ساڵه به ناوی مسته‌فا جان گوڵی ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه له شوێنی ڕووداوه‌که ده‌ستگیرکراوه.
ئێرجان کایهان ته‌مه‌ن ۵۸ ساڵ، وەک داواکاری گشتی له دادگای ئیستەنبووڵ کاری ده‌کرد و نزیکه‌ی کاتژمێر ۹:۱۵ خوله‌کی شه‌و له گه‌ڕه‌کی ئۆمه‌رلی له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه به چه‌قۆ هێرشی کراوه‌ته‌سه‌ر و لێیدراوه.
به‌وته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، تۆمه‌تباره‌که پێشتر ناکۆکی له‌گه‌ڵ ئێرجان کایهان هه‌بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌کاری ناکۆکیه‌که بخرێته‌ڕوو.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا زانیاریی زیاتریان سه‌باره‌ت به پاڵنه‌ره ئه‌گه‌رییه‌کان یان ئایا هێرشه‌که په‌یوه‌ست بووه به ئه‌رکه پیشه‌ییه‌کانی ئێرجان که‌یهان وه‌ک داواکاری گشتی بڵاو نه‌کردوه‌ته‌وه.
Your Comment