-
هیچ کێشەیەک نەماوە لە بەردەم ناردنی ۷۰۰ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم
دکتۆر نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە کوردپرێسی ڕاگەیاند کێشەکان لە بەردەم ناردنی۷۰۰میلیار دیناری دیکە وەکوو قەرز لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان هەڵگیراوە.
-
ئەو درۆنەی تورکیا کە ئەمریکا لە سووریا کردیە ئامانج درۆنی دەزگای هەواڵگریی میت بوو
ئەلکساندیر مەککیور لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردپرێس ئاشکرای کرد کە ئەو درۆنە تورکییەی لەمدواییەدا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا خرایە خوارەوە درۆنی دەزگای هەواڵگریی تورکیا واتا "میت" بوو.
-
شاندی هەرێم بە نیەتی چارەسەر کردنی کێشەکان سەردانی بەغدا دەکەن
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نیشاندەری نیەتی جدی هەرێمە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عێراق.
-
حەق نییە جووڵەی چەکداری لە کەمپی مەخمووردا هەبێت
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخموور دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی جموجۆڵی چەکداری لە ناو کەمپەکە.
-
هیوادارین تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیوادارین بەو هاوکارییە باشەی کە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر هەمانە، تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن.
-
وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری کوردستانی سووریا تاوانی جەنگە
فەرماندەی گشتیی هیزەکانی سووریای دیموکرات ئامارێکی نوێی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆسەر کوردستانی سووریا بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت تورکیا ژێرخانی ئابووریی کوردستانی سووریای کردۆتە ئامانج.
-
ئەدهەم بارزانی:
لەوەناچێت دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بەڕێگەی ئاشتی دەستاودەست بکرێت
ئەدهەم بارزانی لەبارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئهگهر و مهترسیهکان مهترسیى گهوره ئاشکرا دهکات و ڕایدهگهیهنێت: "لەبەردەم شکستێکی گەورەداین، لەبەردەم داڕمان و ماڵوێرانیەکی مەترسیدارداین، بۆیە پێویستە لەوەزیاتر شانس نەدرێت بەم دەسەڵاتە و خەڵکی ناڕازیی لەبری چاوەڕوانی بیرلەوەبکەنەوە خۆیان کۆ بکەنەوە".
-
ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە ناوخاکی عێراق کوشتنی خەڵکی مەدەنیی لێدەکەوێتەوە
لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە چالاکییەکانی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کەناڵی ئەل عەرەبیە ڕایگەیاندووە بوونى بارەگاى تورکیا لە خاکى عێراق قبووڵکراو نییە.
-
پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و پرسی سوید هۆکاری دواکەوتنی رێککەوتنی ئێف ۱۶ن لەنێوان ئەمریکا و تورکیا
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی پیران رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا گفتوگۆیان کردووە و بە نیازن لە مانگی داهاتوو بەشی یەکەمی پرۆسەی رەزامەندیدان بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ئەنجام بدەن.
-
ویکیفەرهەنگ:
زمانی کوردی هەشتەم دەوڵەمەندترین زمانی جیهانە
لە فەرهەنگی ویکیپیدیادا کە بە ویکشنەری یان ویکیفەرهەنگ ناودەبرێت، کوردی بووەتە هەشتەم دەوڵەمەندترین زمانی جیهان.
-
چالاکییەکانی میت مەترسیی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست کردووە
ئهندامێکی سهرکردایهتیی یەکێتی رایگەیاند، چالاکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا (میت) لەناو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە زیادبووندایە، ئەوەش مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست کردوە.
-
عێراق ئۆیل:
هەولێر و بەغدا و ئەنقەرە زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەنجامداوە
ماڵپهڕی عێراق ئۆیل ڕیپۆرت ڕایگەیاند: بەرپرسانی حکوومهتی ههرێمی کوردستان، کۆمپانیای سومۆ لەگەڵ کۆمپانیای حکوومی بۆتاسی تورکیا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و تیایدا پلانیان بۆ ڕێژەی نەوتی هەناردەکراو و ئاستی بەرهەمهێنان و پابەندییەکانی هەردوولا بۆ دەستپێکردنەوەی نەوت داڕشتووە.
-
یونامی: هێرشەکانی سەر عێراق دەبێت بوەستێندرێن
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی دوێنیی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەتی کرد و داوای وەستاندنیان دەکات.
-
کەنەکە داوای پاراستنی ئۆفیس و ئەندامەکانی لە هەرێمی کوردستان دەکات
کۆمیتەی هەرێمی کوردستانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە داوای پارێزگاری لە ئۆفیسە فەرمییەکەی و ئەندامەکانی لە حکومەتی هەرێم دەکات.
-
نەبوونی یەک لیستی دەبێتە هۆی سووتانی دەنگی کوردەکان لە کەرکووک
ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند ئەگەر کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکدا بکردایەت دەبووە هێزی سەرەکی و بێڕەکابەری ئەو پارێزگایە.
-
تورکیا لە ئەمریکا سکاڵایەکی لەسەر عێراق تۆمار کرد
لە وەڵامی سکاڵاکەی عێراق لەسەر تورکیا، ئێستا ئەنقەرە بەهۆی زیانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆریە نەوتیەکانی وڵاتەکەی، سکاڵایەکی لە واشنتۆن تۆمارکرد و داوای ۹۵۶ ملیۆن دۆلار قەرەبوو لە عێراق دەکات.
-
شاندێکی ئەمریکی هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە دێرەزوور دەدات
باڵیۆزخانهی ئهمریکا بۆ سووریا ڕایگهیاند، لەگەڵ شاندی هێزهکانی سووریای دیموکرات (ههسهده) و هۆزهکانی دێرهزور کۆبوونهوه و لە کۆبوونەوەکەدا رێککهوتن کراوە کە شهڕ ڕابگیریەت.
-
ئەمریکا و کوردەکان لەسەر شێوازی ئیدارەدانی ناوچەکانی کوردستانی سووریا ناکۆکن
دیپلۆماتکارە عەرەبەکان بە ڕۆیتەرزیان وتووە: ئەمریکا پێچەوانەی کوردەکان بڕوای وایە کە عەرەبەکانی ڕوژهەڵاتی سووریا دەبێت ڕۆڵی زیاتر لە کاروباری ئەو وناوچانەدا بگێڕن.
-
لاهوور جەنگی کەسوکاری کوژراوانی کەرکووکی بەسەر کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی سەردانی شاری کەرکووکی کرد و چاوی بە کەسوکاری کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی ئەو شارە کەوت و باسی لە بێکەسی کورد کرد و ڕایگەیاند گەنجی کورد دەبێت دان بەخۆیدا بگرێت.
-
دادگای فیدراڵی ڕادەست کردنەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە کەرکووک ڕاگرت
دادگای فیدراڵی عێراق فەرمانێکی وەلائی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی ڕێکارەکانی ڕادەستکردنەوەی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک.
-
قەدەغەی هاتوچۆ لە گوندەوارەکانی دێرەزوور ڕاگەیێندرا
هێزەکانی سوریای دیموکرات قەدەغەی هاتووچۆیان لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری ڕاگەیاند، کە بۆ ماوەی ۴۸ کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
-
عێراق پێویستی بە هەناردە کردنی نەوت لە ڕێگای تورکیاوە نییە و دەتوانێت نەوتی هەرێم بە غازی ئێران بگۆڕێتەوە
غالب محەمەد لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند عێراق پێویستی بەوە نییە نەوت هەناردە بکات و ئەتوانێت هەر ئەم نەوتەی هەرێمی کوردستان لەناوخۆدا سەرفی بکات یان لەبەرامبەر غادا بیدات بە ئێران.
-
کورد دەوڵەتی لەبەر پەرتەوازەیی خۆی بۆ دروست نابێت
بەختیار عەلی نووسەر و بیرمەندی ناوداری کورد ڕایگەیاندووە یەکێتی و پارتی ئۆپۆزسیۆنیان لە هەرێمی کوردستان بۆ قەرەقۆزێک گۆڕیوە شایەنی گاڵتە و پێکەنینە.
-
بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکی هۆشداری لە داهاتووی هێزی پێشمەرگە دەدات
جاناتان لورد هۆشداری دەدات کە بەهۆی کێشەناوخۆییەکانەوە لە هەرێمی کوردستان ڕەنگە دوای کۆتایی هاتنی یارمەتییەکانی ئەمریکا، داڕووخانی هێزەکانی پێشمەرگە ڕووبدات.
-
هێرشەکانی تورکیا کاریگەریی دەبێت لەسەر چالاکییە هاوبەشەکانی هەسەدە و هاوپەیمانان
بەڕێوبەری خۆسەری کوردستانی سووریا، لە ڕێگەی راگەێنراوێکەوە، بێدەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لایەنی گەرەنتیدەری ڕووسیای سەبارەت بە بۆردوومانی بەردەوامی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانیان سەرکۆنە دەکات.
-
هۆشداریی جیدیی ئەمریکا بۆ هەردوو حزبی پارتی و یەکێتیی
جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
-
مەزڵووم کۆبانی باس لە پێشخستنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری کوردستانی سووریا دەکات
فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە یادی 11 ساڵەی شۆڕشی 19ی تەمووز لە کوردستانی سووریادا رایگەیاند: "ئەو شۆڕشە گەلێک دەستکەوتی مەزنی بۆ کورد و گەلانی ناوچەکە بەدەستھێناوە.
-
قوتابیی کوردستانی خەڵاتی زێڕینی ئۆلەمپیادی بەدەست هێنا
قوتابیی کوردستانی توانیی خەڵاتی زێڕینی جیهانیی ئۆلەمپیاد لە بواری کیمیا بەدەست بێنێت.
-
ژووری هاوبەشی بازرگانیی تورکیا و ئێران لە شاری خۆی کرایەوە
لە چوارچێوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و تورکیا ژوورێکی هاوبەشی بازرگانیی لە شاری خۆی کرایەوە.
-
تورکیا مەرجەکانی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەرز کردووەتەوە
وەزیرێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند عێراق "خەریکە نائومێد دەبێت" لە ئاستی پێشکەوتنی گفتوگۆکانی لەگەڵ تورکیادا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و کەرکووک کە لە مانگی 3ی ئەمساڵەوە ڕاگیراوە.