زمانی کوردی  هەشتەم دەوڵەمەندترین زمانی جیهانە

لە فەرهەنگی ویکیپیدیادا کە بە ویکشنەری یان ویکی‌فەرهەنگ ناودەبرێت، کوردی بووەتە هەشتەم دەوڵەمەندترین زمانی جیهان.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینگلیزیی فەرهەنگەکە، ژمارەی وشە کوردییەکانی نێو فەرهەنگەکە گەیشتوونەتە ۹۱۸ هەزار و ۱۲۳ وشە. فەرهەنگەکە لە جۆری فەرهەنگی ئازادە، واتە هەموو بەکارهێنەرێک لە ئینتەرنێت دەتوانێت وشەی بۆ زیادبکات، بەڵام لەلایەن ۷ سەرپەرشتیارەوە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و بڕیار لەسەر پەسندکردنیان دەدرێت.

کوردی لە کۆی ۱۶۸ زمانی نێو فەرهەنگەکە، لە ریزی هەشتەمە و لە دوای ئینگلیزی، فەرەنسی، مالاگاسی، چینی، ڕووسی، یۆنانی و ئەڵمانییەوە دێت.

ئەو وشە کوردییانەی کە بۆ ویکیفەرهەنگ زیادکراون، تەنیا سەر بە شێوەزارەکانی کرمانجیی سەروو و کرمانجیی خواروون، واتە وشەی زارەکانی گۆرانی، زازایی و لوڕی لەخۆ ناگرێت، لە کاتێکدا کە بە گوێرەی لاپەڕەی ئینگیلیزیی ویکیپیدیا، زمانی کوردی بە گشتی بە هەموو زار و بنزاراوەکانییەوە لەسەر ئاستی زمانەکانی جیهان لە دوای فینلەندی و کۆرییەوە بە ملیۆنێک و ۲۰۰ هەزار وشە و دەربڕین، لە پلەی سێیەمدا دێت.

News Code 222237

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha