عادل نەجەف زادە، نوێنەری خۆی و چایپارە لە پەرلەمانی ئێران لەمبارەوە رایگەیاند؛ لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ تورکیا ئەمساڵ کارەکانی ۴۰ کیلۆمەتر لە رێگای ستراتیژیی نێوان خۆی و شاری کۆتۆل لە پارێزگای ورمێ بە بودجەی پێنج ملیۆن دۆلار کۆتایی دێت.
لە لایەکی دیکەوە ئەرسین ئۆزدەمیر، سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانیی تورکیا و ئێران رایگەیاند ئەو دوو وڵاتە بە کردنەوەی ئەو ژوورە بازرگانییە لە خۆی هەوڵ دەدەن ئاستی بازرگانیی نێوانیان بۆ ۳۰ ملیارد دۆلار بەرز بکەنەوە.
کردنەوەی ئەو ژوورە هاوبەشە بازرگانییە لە کاتێکدایە لە رابردوودا ئاستی بازرگانیی نێوان ئێران و تورکیا لە ۱۱ ملیارد دۆلار بۆ ۹ ملیارد دۆلار لە ساڵێکدا کەمی کردبوو.
Your Comment