هێزەکانی سووریای دیموکرات
-
هەسەدە سەبارەت بە هێرشە بەردەوامەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بێ باج نامێننەوە.
-
ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ڕابگرێت
بەشی جیهان- یاریدەدەری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوای لە تورکیا کرد هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا ڕابگرێت، کە مەترسیی لەسەر ژیانی سەربازانی ئەمریکا هەیە.
-
بەرپرسانی کوردستانی سووریا ۵۰ چەکدار و ۱۷۰ خێزانی داعشیان ڕادەستی عێراق کردەوە
بەشی سووریا- ۵۰ تیرۆرستی داعش و ۱۷۰ زیندانی دیكەی كەسوكاری چەكدارانی رێكخراوەكە لە كەمپی هۆڵەوە ڕادەستی عێراق کرانەوە.
-
هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ۴ ئۆپەراسیۆندا ۸ ئەندامی داعشیان دەستگیر کرد
بەشی سووریا- ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند ۸ ئەندامی رێکخراوی داعش لە میانی چوار ئۆپەراسیۆنی ئەمنیدا، لە حەسەکە و دێرەزوور و مەنبج، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کراون.
-
رەجەب تەییب ئەردۆغان:
تاکە مەرجمان بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دیمەشق پرسی کوردە
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا ڕەتی کردەوە لەبەرامبەر ئاشتبوونەوەی لەگەڵ "بەشار ئەسەد"دا هیچ مەرجێکی پەیوەست بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا دابنێت و تەنها پرسی کوردی لای گرنگە.
-
بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆ ئۆکلاهاما:
کوردەکان دوو داواکاریی سەرەکییان لە حکوومەتی سووریا هەیە
بەشی جیهان- دکتۆر جاشوا لاندیس ڕایدەگەیەنێت دوو داواکاریی سەرەکی کوردەکان لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا بریتین لە پاراستنی قەوارەی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردی و پێکهاتەی سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکرات.
-
شەڕڤانێکی هەسەدە لە پێکدادان لەگەڵ داعشدا گیانی لەدەست دا
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا ناسنامەی یەکێک لە شهڕڤانهکانی ئاشکرا کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لە پێکدادان لەگەڵ داعشدا گیانی لهدهست داوه.
-
نەڕەزایی دەربڕینی عەرەبەکانی دەیرەزوور لەدژی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر زیاتر بووەتەوە
بەشی جیهان- دوو گۆڤاری عەنب ئەلبەلەدی و سیریان ئابزرور باس لە زیاتر بوونی ناڕەزایی دەربڕینی عەرەبەکانی دەیرەزوور دەکەن لەدژی ناوەندەکانی سەربە هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
-
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بەردەوام دەین لە پشتیوانی کردنی هەسەدە
بەشی جیهان- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەخت دەکاتەوە کە لەگەڵ هاوبەشەکانیان پابەند دەبن لە بەرگریکردن لەو دەستکەوتانەی لە جەنگی دژ بە داعش بەدەستیان هێناون.
-
بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا دەبێت هەموو گەلانی سووریا بەشدار بن لە دۆزینەوەی ڕێگاچارەیێکدا
بەشی سووریا- مەزڵووم کۆبانی بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵۆگەڕی دەستپێکردنی قەیرانی سووریا داوای بەشداریی هەموو خەڵکی ئەو وڵاتەی کرد بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیێکی سیاسی.
-
ئوورئاسیا ڕیۆڕیۆ:
کوردانی سووریا ناتوانن هەتاهەتایە زیندانەوانی هاووڵاتییانی ڕۆژئاوایی بن
بەشی جیهان- گۆڤاری ئوورئاسیا ڕیۆڕیۆ ئاماژە دەکات بەوەی کە زیاتر لە 60000 چەکدار و ئەندامانی خانەوادەی ڕاعش لە زیندانەکانی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریان و بەردەوام لەلایەنە ئەو گرووپە وە دەکرێنە ئامانج و دەڵێت: کوردانی سووریا ناتوانن هەتاهەتایە زیندانەوانی هاووڵاتییانی ڕۆژئاوایی، ئەو وڵاتانە دەبێت هاووڵاتییەکانیان بۆ وڵاتی خۆیان بگەڕێننەوە.
-
تورکیا هۆکاری زیانەوینیی هێزە کوردەکانی سووریایە هەمبەر داعش
بەشی جیهان- لێکۆڵەرێکی زانستگای جان هاپکینزی ئەمریکی بڕوای وایە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هێزەکانی تورکیا هۆکاری زیانەوینی و بێ بەرگەیی ئەوانە هەمبەر هێرشەکانی داعش.
-
مەزڵووم کۆبانێ: ڕۆڵەکانمان مایەی شانازیی ئێمە و هەموو ئازادیخوازانی جیهانن
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند، لەماوەی 10 رۆژی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەی غوێران لە حەسەکە، 121 کەس لە هێزەکانی سووریای دیموکرات گیانیان لەدەست داوە.
-
هەسەدە 23 کارمەندی دیل لە زیندانی غوێران لە دەستی داعش رزگار دەکات
بەشی سووریا- هەسەدە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەنێو گرتووخانەی غوێران، 23 کارمەندی دیلیان لە دەستی چەکدارانی داعش رزگارکردووە.
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس؛
تورکیا دەستی هەبوو لە هێرش کردن بۆسەر بەندیخانەی حەسەکە/ نیازی داعش ئازاد کردنی 5 هەزار زیندانی بوو
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا دەڵێت: ئامانجی داعش لە هێرش کردنە سەر بەندیخانەکەی حەسەکە ئازاد کردنی پێنج هەزار بەندکراوی ئەو گرووپە بوو و گەڕاندنەوەی خەلافەت بوو بۆ ناوچەکە.
-
مەزڵووم کۆبانی:
ئەگەر کێشەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندی چارەسەر بکرێن قەیرانی سووریا کۆتایی دێت
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت ئەگەر کێشەکانی نێوان ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی فۆران چارەسەر بکرێن قەیرانی سووریا کۆتایی دێت.
-
ئاماری ساڵی 2021؛
هەسەدە ساڵی ڕابردوو 115 ئۆپەراسیۆنی لەدژی داعش ئەنجام داوە
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماری ساڵی ٢٠٢١ی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو ١١٥ ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە و ٨٠٢ گومانلێکراو دەستگیر کراون .
-
بلۆمبێرگ: تورکیا ئامادەیە بۆ هێرش کردنە سەر کوردەکانی سووریا
بەشی جیهان- ئاژانسی بلۆمبێرگ ئاماژەی دابە ئەوەی کە سەدان سەربازی دیکەی تورکیا گەیشتوونەتە پارێزگای ئیدلیب لە سووریا و ڕایگەیاند ئەرتەشی ئەو وڵاتە ئامادەیە هێرش بکاتە سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا.
-
نوێنەری پەیەدە لە بەڵکان تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئامادەبوونی ئەمریکا لە کوردستان سووریا سەمبۆلیک و سنووردارە
بەشی سووریا- نوێنەری پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) لە باڵکان ڕایگەیاند: سەربازانی ئەمریکی تەنها بۆ پشتگیریی سیاسی و بەشێوەیێکی سەمبۆلیک لە کوردستانی سووریان و ژمارەشیان زۆر کەمە.
-
هاوپەیمانان درێژە بە پڕچەک کردنی هێزە کوردییەکانی سووریا دەدەن
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پشکنەری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کە ڕادەستی کۆنگرێسی کردووە، هاوپەیمانان چەک و کەرەستەی پێویستی سەربازی و دیکەی پێداویستییەکانی هێزەکانی کورد-عەرەبی سووریا کە کوردەکان سەرکردایەتیی دەکەن، دابین دەکات.
-
مەزڵوم کۆبانی لەمیانەی گفتوگۆکانی ئەنجومەنی سەربازیی هەسەدە:
هێزەکانی سووریا دیموکرات ئامادەی گفتوگۆ کردنن لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی خوازیاری چارەسەری قەیرانی سووریان
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند هێزەکانی سووریا دیموکرات ئامادەی گفتوگۆ کردنن لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی خوازیاری چارەسەر کردنی قەیرانی سووریان.