بەپێی هەواڵی کوردپێس، مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پەیامێکدا باسی لەوە کردووە، لە رووداوەکانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەی غوێران لە حەسەکە 121 کەس لە ئەندامانی هەسەدە گیانیان لەدەست داوە و دەڵێت: "شەهیدان سەلماندیان کە تینوی ئازادین، رۆڵەکانمان لە باوکان و کوڕان بە کورد و عەرەبەوە مایەی شانازیی ئێمە و هەموو ئازادیخوازانی جیهانن".
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات باسی لەوەش کردووە، "بۆ پیرۆز راگرتنی ناوی شەهیدان، هەمووان بەیەکەوە یادی شەهیدانی بەرگری لە حەسەکە دەکەینەوە".
فەرماندەیی گشتیی هەسەدە پێشتر رایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هەسەدە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی زیندانی سەناعە لە حەسەکە 374 چەکداری داعش کوژراون.
Your Comment