بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چەکدارانی داعش هێرش دەکەنە سەر سەنگەرێکی سوپای عێراق لە گوندی ئیسلاحی سەر بە ناحیەی گوڵاڵە بەو هۆیەوە سەربازێک دەکوژرێت و یەکێکی دیکەش بریندار دەبێت.
موقەدەم شەماڵ عەبدولڕەحمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: "بریندارەکە و تەرمی کوژراوەکەیش براونەتە نەخۆشخانەی ناحیەی گوڵاڵە. برینی بریندارەکە سەختە، چوونکە داعش بە نیشانەشکێن هێرشەکەیان دەستپێکردووە."
گوندی ئیسلاح دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی گوڵاڵەوە کە عەربنشینن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment