بەپێی هەواڵی کوردپرێس فەوزی ئەکرەم تەرزی لە پڕێس کونفڕانسێکدا وتی چیتر سەردەمی کاکە و مامە کردنی پشت دەرگا داخراوەکان دژ بە تورکمانەکان تێپەڕیوە و پێویستە عەدالەت لە حەقی تورکمانەکاندا جێ بە جێ بکرێت چوونکە تورکمانەکان کێشەیێک بۆ نزیک بوونەوە لە کوردەکان نابینن.
ناوبراو لە سەر دژایەتیی خۆی بەرانبەر بە هەبوونی ئاسایش و پیشمەرگە لە ناوچە کێشە لە سەرەکان جەختی کردەوە و وتی ئێمە نامانەوێت ئەو تاوانانەی پێشمەرگە دەرحەق تورکمانەکان کردوویەتی جارێکی تر دووپات بێتەوە.
سەرچاوە: الموقف العراقی
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment