تورکمانەکان کێشەیێک بۆ نزیک بوونەوە لە کوردەکان نابینن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی پێشووی تورکمانەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند: تورکمانەکان کێشەیێکیان نییە بۆ ئەوەی لە کوردەکان نزیک ببنەوە و ئێمە دژ بە هەبوونی ئاسایش و پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکییەکانین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس فەوزی ئەکرەم تەرزی لە پڕێس کونفڕانسێکدا وتی چیتر سەردەمی کاکە و مامە کردنی پشت دەرگا داخراوەکان دژ بە تورکمانەکان تێپەڕیوە و پێویستە عەدالەت لە حەقی تورکمانەکاندا جێ بە جێ بکرێت چوونکە تورکمانەکان کێشەیێک بۆ نزیک بوونەوە لە کوردەکان نابینن.

ناوبراو لە سەر دژایەتیی خۆی بەرانبەر بە هەبوونی ئاسایش و پیشمەرگە لە ناوچە کێشە لە سەرەکان جەختی کردەوە و وتی ئێمە نامانەوێت ئەو تاوانانەی پێشمەرگە دەرحەق تورکمانەکان کردوویەتی جارێکی تر دووپات بێتەوە.

سەرچاوە: الموقف العراقی

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9802

Your Comment

You are replying to: .
captcha