ڤایرۆسی وێست نیل بووە هۆی گیان لەدەست دانی سەبازێکی تورکیا

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایدەگەیێنێت، ئەو سەربازەی ساڵێک لەمەوپێش لە بنکەی سەربازیی بەعشیقە لە هەرێمی کوردستان مێشوولە پێوەیدابوو، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گوردپرێس، لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە ئەو سەربازە 12ی ئەیلوولی 2018 چارەسەری پزیشکیی وەرگرت، چوونکە بەهۆی ئەو مێشوولەیەوە ڤایرۆسی "وێست نیل" چووبووە لەشیەوە.

لە راگەیێنداروەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەو سەربازە ناوی موحەڕڕەم کارادومانە. سەرەڕای هەموو رێگەچارەیێکی پزیشکی کە بۆی گیراوەتەبەر، بەڵام نەتوانراوە لەو ڤایرۆسە رزگاربکرێت و رۆژی 21-12-2019 گیانی لەدەستدا.

شارۆچکەی بەعشیقە فره‌نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌، 70%ـی دانیشتووانی کوردی ئێزدی، 25%ـیشی مەسیحی و 5% توركمانن و عەرەبیش بە رێژەیێكی كەم تێیدا نیشتەجێن.

به‌عشیقه‌ 12 كیلۆمەتر له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ دووره‌. ده‌كه‌وێته‌ باشووری شاری دهۆک و باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر. دوو هه‌زار سه‌ربازی توركیا له‌ سه‌ربازگه‌ی "زه‌لكان"-ی ئەو شارۆچکەیە جێگیربوونە. جگە لەو بنکە سەربازییە، تورکیا نۆ بنکەی سەربازیی دیکەی هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96961

Your Comment

You are replying to: .
captcha