بەپێی هەواڵی گوردپرێس، لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە ئەو سەربازە 12ی ئەیلوولی 2018 چارەسەری پزیشکیی وەرگرت، چوونکە بەهۆی ئەو مێشوولەیەوە ڤایرۆسی "وێست نیل" چووبووە لەشیەوە.
لە راگەیێنداروەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەو سەربازە ناوی موحەڕڕەم کارادومانە. سەرەڕای هەموو رێگەچارەیێکی پزیشکی کە بۆی گیراوەتەبەر، بەڵام نەتوانراوە لەو ڤایرۆسە رزگاربکرێت و رۆژی 21-12-2019 گیانی لەدەستدا.
شارۆچکەی بەعشیقە فره‌نه‌ته‌وه و ئایینه، 70%ـی دانیشتووانی کوردی ئێزدی، 25%ـیشی مەسیحی و 5% توركمانن و عەرەبیش بە رێژەیێكی كەم تێیدا نیشتەجێن.
به‌عشیقه 12 كیلۆمەتر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ دووره. ده‌كه‌وێته باشووری شاری دهۆک و باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر. دوو هه‌زار سه‌ربازی توركیا له سه‌ربازگه‌ی "زهلكان"-ی ئەو شارۆچکەیە جێگیربوونە. جگە لەو بنکە سەربازییە، تورکیا نۆ بنکەی سەربازیی دیکەی هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment