٧ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٥:٠٥
باره‌گای موقته‌دا سه‌در بۆردوومان کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی نزیک له‌ موقته‌دا سه‌در بڵاویکرده‌وه‌ باره‌گای "حه‌ننانه‌"ی موقته‌دا سه‌در له‌ نه‌جه‌ف کراوه‌ته‌ ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح محه‌ممه‌د ئه‌لعیراقی، که‌ که‌سایه‌تییێکی نزیکه‌ له‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی ره‌وتی سه‌در، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووک بڵاویکرده‌وه‌، که‌ باره‌گای تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در که‌ به‌ باره‌گانی حه‌ننانه‌ ده‌ناسرێت، له‌ رێگه‌ی فڕۆکه‌یێکی بێفڕۆکه‌وانەوە کراوەتە‌ ئامانج.

ئه‌لعیراقی رایگەیاند: "دوای ئه‌وه‌ی پێمانباش بوو بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌، ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ بڵێم، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو سه‌در فه‌رمانیدا "کڵاو شینه‌کان" شۆڕشگێڕانی به‌غدا و نه‌جه‌ف بپارێزن، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ باره‌گای حه‌ننانه‌ به‌فڕۆکه‌یێکی بێفڕۆکه‌وان کرایه‌ ئامانج".

ناوبراو هیچ زانیارییێکی له‌باره‌ی زیانی گیانی و ماددی له‌ باره‌گای سه‌در بڵاو نه‌کرده‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96780

Your Comment

You are replying to: .
captcha