دووهه‌مین دووساڵانه‌ی خۆشنووسیی کوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی ئێران/ کوردی- 6ی مانگی سه‌رماوه‌ز به‌ ئاماده‌بوونی خۆشنووسانی به‌ناوبانگی ئێران له‌وان مامۆستا غوڵام حسێن ئه‌میرخانی، دووهه‌مین دووساڵانه‌ی خۆشنووسیی کوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیارده‌ری دووهه‌مین دووساڵانه‌ی خۆشنووسیی کوردی ڕای‌گه‌یاند: دووهه‌مین دووساڵانه‌ی خۆشنووسیی کوردی به‌ ناوی "مه‌لا حه‌سه‌ن حه‌زین" ناوی لێ نراوه‌ و ئامانج له‌ به‌ڕێوه ‌چوونی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بڕه‌وپێدان به‌ هونه‌ری خۆشنووسی، گرینگیدان به‌ ئه‌ده‌بیات و تێکستی کوردی و به‌شداریی هه‌رچی زیاتری ئه‌م به‌شه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌یی له‌ چوارچێوه‌ی تابلۆی خۆشنووسیی ئێرانه‌.

سابر میکائیلی جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ له‌ ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ هاوکاری و پشتیوانیی ئیداره‌ی گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی خۆشنووسانی به‌ناوبانگ و به‌رجه‌سته‌ی ئێران له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ناوبراو وتیشی: ئه‌و دووساڵانه‌ له‌ ڕشته‌کانی خه‌تی نه‌سته‌علیق، شکسته‌ی نه‌سته‌علیق و به‌شه‌ نوێکانی خۆشنووسی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سابر میکائیلی زیادیشی کرد: دووساڵانه‌ی خۆشنووسیی کوردی به‌ به‌ڕێوه‌چوونی پیشانگایێک له‌ به‌رهه‌می خۆشنووسیی نێردراو بۆ ناوه‌ندی بڕیارده‌ری دووساڵانه‌ له‌ 4 نیگارخانه‌ی گالری سووره‌، ئیرشاد، دیار و سنه‌ له‌ 8 تا 18ی مانگی سه‌رماوه‌ز ده‌ستی پێده‌کرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9654

Your Comment

You are replying to: .
captcha