بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ناوەندی هەواڵی نیشتمانی-ی عێراقی روونی کردووەتەوە، هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور ئامادەیە تەواوی پابەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی جێبەجێ بکات، بەڵام لە بەرامبەردا دەبێ بەغدا مافەکانی هەرێمی کوردستان بدات.
لە چاوپێکەوتنەکەدا لەگەڵ ماڵپەڕە عێراقییەکە، پرسیاری ئەوە لە قوباد تاڵەبانی کراوە ئایا هەموو سەرچاوەکانی نەوتی هەرێم بە یەک ئیدارەی سەر بە حکوومەتی فیدراڵی دەبەسترێتەوە، لە وەڵامدا قوباد تاڵەبانی دەڵێ: "ئەوەی وەزیری نەوتی عێراق سەبارەت بە بەستنەوەی سەرجەم نەوتی هەرێمی کوردستان بە یەک ئیدارەی سەر بە حکوومەتی ئیتیحادی قسەی لەبارەوە کردووە، داواکارییەکی نادەستوورییە".
قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە، لایەنە عێراقییەکان مەینەتیی شارەکانی ناوەڕاست و باشوور دەخەنە ئەستۆی هەرێمی کوردستان، کە ئەمەش پێچەوانەی راستییەکانە، هەروەها دەڵێ، ئەگەر کێشەکانی بەسڕە و شارەکانی دیکە بە دەستبەرداربوون لە شایستە داراییەکان چارەسەر دەبێت، ئەوا کوردستان ئامادەیە دەستبەرداریان بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment