بەپێی هەواڵی کوردپرێس دۆسیەکە پێوەندیی بە گەندەڵییێکی داراییی کۆمپانیایێکی بیمەوە هەیە کە بڕی 17 ملیار ڕیاڵ داراییی نامەشرووعی کۆ کردۆتەوە و حوکمی بە سەردا سەپاوە کە سامانی داگیرکراو بگێڕێتەوە و سزاش بدرێت. دۆسیەکە لەلایەن ڕێکخراوێکی چاودێریی شارەکەوە کەشف کراوە و ئێستا چاوەڕوانی قۆناغی پێداچوونەوەیە.
بەگوێرەی یاسای پەسەندکراوی پەڕلەمان پاش یەکلایی کرانەوەی دۆسیەکە و دەرکرانی بڕیاری کۆتایی وردەکاریی دۆسییەکە دەخرێتە ڕوو. هەر بۆیەش لە ئێستادا مەجالی تێدا نییە کە باس لە وردەکاریی دۆسیەکە بکرێت.
شەفاف کردنەوەی ڕەوتەکە و ئیزنپێدان بە میدیا و ڕۆژنامەنووسان وەکوو زمانی حاڵی هاووڵاتییان بێگومان یارمەتیی وەستانەوە دژ بە گەندەڵی دەدات.
Your Comment