گەندەڵییێکی گەورەی ئابووری لە شاری سەقز کەشف دەکرێت

بەشی کوردستان- ئەو هەواڵانەی بە دەست کوردپرێس گەشتوون باس لە دەرکەوتنی گەندەڵییێکی گەورەی ئابووری لە سەقز دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دۆسیەکە پێوەندیی بە گەندەڵییێکی داراییی کۆمپانیایێکی بیمەوە هەیە کە بڕی 17 ملیار ڕیاڵ داراییی نامەشرووعی کۆ کردۆتەوە و حوکمی بە سەردا سەپاوە کە سامانی داگیرکراو بگێڕێتەوە و سزاش بدرێت. دۆسیەکە لەلایەن ڕێکخراوێکی چاودێریی شارەکەوە کەشف کراوە و ئێستا چاوەڕوانی قۆناغی پێداچوونەوەیە.

بەگوێرەی یاسای پەسەندکراوی پەڕلەمان پاش یەکلایی کرانەوەی دۆسیەکە و دەرکرانی بڕیاری کۆتایی وردەکاریی دۆسییەکە دەخرێتە ڕوو. هەر بۆیەش لە ئێستادا مەجالی تێدا نییە کە باس لە وردەکاریی دۆسیەکە بکرێت.

شەفاف کردنەوەی ڕەوتەکە و ئیزن‌پێدان بە میدیا و ڕۆژنامەنووسان وەکوو زمانی حاڵی هاووڵاتییان بێگومان یارمەتیی وەستانەوە دژ بە گەندەڵی دەدات.

News Code 9639

Your Comment

You are replying to: .
captcha