کرانه‌وه‌ی سنووری ته‌مه‌رچین چاوه‌ڕوانی گشتاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- قائمقامی پیرانشار له‌ لێدوانێکدا وتی: کرانه‌وه‌ی سنووری ته‌مه‌رچین به‌ستراوه‌ به‌ گشتاندنێکی فه‌رمی له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی ئێرانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یدعه‌لی تورابی قائمقامی پیرانشار ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 29ی سه‌رماوه‌ز له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: هه‌وڵی فراوان دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین کات سنووری ته‌مه‌رچین بکرێته‌وه‌ هه‌ڵبه‌ت نابێت هه‌موو ته‌رکیزی خۆمان بۆ کردنه‌وه‌ی سنوور ته‌رخان بکه‌ین به‌ڵکوو ده‌بێت بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری هه‌وڵی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کاری پایه‌ بۆ دانیشتووانی ناوچه‌که‌ بده‌ین.

ناوبراو له‌ وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که‌ ئایا کاتێکی دیاری کراو به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ کرانه‌وه‌ی ته‌مه‌رچین وتی: ئه‌وه‌ ته‌وه‌رێکی پارێزگایی یان ناوچه‌یی نییه‌ به‌ڵکوو پرسێکی هه‌ستۆکه‌ له‌ ئاستی وڵات دا چوونکه‌ ئه‌و سنووره‌ به‌رده‌وام شاڕێیانێکی ئابووری بووه‌ بۆ هاورده‌ کردن و هه‌نارده‌ کردنی کاڵا و بێ گومان فه‌رمانی کرانه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدا پاش په‌سه‌ندکرانی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراقه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانیش تاوتوێ ده‌کرێت و کاتی کرانه‌وه‌ی فه‌رمیی سنووره‌که‌ ڕاده‌گه‌یێندرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9563

Your Comment

You are replying to: .
captcha