به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌كه ڕوونی كردۆ‌ته‌وه ئه‌و قانوونه كه پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر داوه به‌پێی حوكمه‌كانی به‌ندی یه‌كه‌م له ماده‌ی 61 و به‌ندی سێیه‌م له ماده‌ی 73ی ده‌ستوور، به‌و مه‌به‌سته‌یه كاره‌كانی سه‌چاوه‌كانی ئاو بپارێزرێت و رێگری بكرێت له‌و زیانانه‌ی كه له‌و سه‌رچاوانه ده‌كه‌وێت بۆ رێگرتنه له زیاده‌ڕه‌وی له سه‌ر به‌شه ئاو و بۆ چاونه‌پۆشینه له سزاكانی سه‌ر سه‌رپێچیكاران به پێی قانونی ئاودێریی ژماره 6ی ساڵی 1962 كه له ئاستی نرخی ئێستای دیناری عێراقیدا بێت، هاوكات به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری مه‌جلیسی قیاده سه‌وره‌ی هه‌ڵوه‌شاوه به ژماره‌ی 587ی ساڵی 1981 ئه‌م قانوونه داڕێژراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش كراوه كه قانوونه‌كه ڕه‌وانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ڕه‌سمی كراوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی.
له لایێكی تره‌وه هه‌ر هه‌مان ڕۆژ ‎نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ڕای گه‌یاند سه‌رۆک كۆمار "قانوونی په‌سه‌ند كردنی رێككه‌وتننامه‌ی هاندان و پاراستنی ئاڵوگۆڕی وه‌به‌رهێنان له نێوان كۆماری عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران" په‌سه‌ند كرد.
‎نوسینگه‌كه ڕوونی كردۆ‌ته‌وه ئه‌و قانوونه كه پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر داوه به پشتبه‌ستن به حوكمه‌كانی به‌ندی یه‌كه‌می ماده‌ی 61 و به‌ندی سێیه‌می ماده‌ی 73ی ده‌ستوور، به‌و مه‌به‌سته داڕێژراوه كه سوود وه‌ربگیرێت له سه‌رچاوه‌كانی ئابووری له بواره‌كانی وه‌به‌رهێناندا له لایه‌ن هه‌ر دوو لای گرێبه‌سته‌كه، به مه‌به‌ستی هێنانه كایه‌ی هه‌لومه‌رجی گونجاوه بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی هاووڵاتییان له سه‌ر خاكی یه‌كتری، بۆ په‌سه‌ند كردنی رێككه‌وتننامه‌ی هاندان و پاراستنی ئاڵوگۆڕی وه‌به‌رهێنانیشه له نێوان كۆماری عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاماژه‌شی كردوووه كه قانوونه‌كه ڕه‌وانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ڕه‌سمی كراوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی.
جێی باسه هه‌ر ئه‌و رۆژه ‎نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ڕای گه‌یاندووه كه د.فوئاد مه‌عسوم قانوونی "هه‌موار كردنی دووه‌می قانوونی بانكیی ناوه‌ندیی عێراق"ی په‌سه‌ند كرد.
‎نووسینگه‌كه ڕوونی كردۆ‌ته‌وه ئه‌و قانوونه كه پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر داوه به پشتبه‌ستن به حوكمه‌كانی به‌ندی یه‌كه‌می ماده‌ی 61 و به‌ندی سێیه‌می ماده‌ی 73ی ده‌ستوور، به مه‌به‌ستی زیاتر كردنی سه‌رمایه‌ی بانكیی ناوه‌ندی عێراق داڕێژراوه تا شانبه‌شانی گه‌شه كردنی ئابووری جیهانی بڕوات و ده‌سه‌ڵاتی بانكه‌كه فه‌راهه‌م بكات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی بانک له ده‌ره‌وه‌ی بانكه‌كه زیاتر بكات، هاوكات كۆمیته‌ی وردبینی پێكبهێنێت و قازانج بخاته سه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه بانكه‌كه ده‌یاندات به بانكه بازرگانییه‌كان و پاره‌كانی بپارێزێت له هه‌ر بڕیارێكی دادگایی بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر ڕاگرتنیان، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌ی كردوووه كه قانوونه‌كه ڕه‌وانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ڕه‌سمی كراوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی.
سه‌رچاوه: PUKmedia
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment