به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیسماعیل نه‌جاڕ له په‌راوێزی دانیشتنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یران له شاری تاران له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و بریندارانه‌ی پاش بوومه‌له‌رزه سه‌ردانی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌کانیان کردوووه له ساوه یه‌ک که‌س و له پارێزگای ئه‌لبۆرزیش 42 که‌س بوون به‌ڵام هیچیان به‌هۆی ڕووخانی بیناوه بریندار نه‌بوون به‌ڵکوو له کاتی هه‌ڵاتندا تووشی ڕووداو بوون.
نه‌جاڕ ئه‌وه‌شی گوت: هه‌موو ئه‌و که‌سانه چاره‌سه‌ری پزیشکیی ئاسایی‌یان بۆ کراوه و بوومه‌له‌رزه‌که هیچ کوژراوی لێنه‌که‌وتۆته‌وه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو؛ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌که‌وه چه‌ند بینایێک درزی تێکهوتوووه و ئێستا هه‌موو داموده‌زگای فریاکه‌وتن و خزمه‌تگوزاری له ئاماده‌باشیدان و داواش له هاووڵاتییان ده‌که‌م به هیچ له‌ونێک گوێ له ده‌نگۆ و هه‌واڵی نافه‌رمی نه‌گرن و ته‌نها له میدیا و ڕۆژنامه‌ی فه‌رمییه‌وه هه‌واڵه‌کان پێوشوێنگری بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment