کتێبی په‌پووله‌ و که‌روێشک بڵاو کرایه‌وه‌

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- کتێبی په‌پووله‌ و که‌روێشک به‌رهه‌می زانیار دره‌خشانی به‌ زمانی کوردی بۆ مێرمنداڵان و نه‌ونه‌مامان له‌ پارێزگای کوردستان بڵاو کرایه‌وه‌ و ئه‌رکی داڕشتنی وێنه‌کانیش وه‌ئه‌ستۆی به‌یان مورادی بووه‌.

نووسه‌ری ئه‌و کتێبه‌ به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتوووه‌: کتێبه‌که‌ پاڵپشتیی هیچ ڕێکخراوێکی حکوومی و ناحکوومیی له‌ پشته‌وه‌ نییه‌ و دوو هه‌زار به‌رگی لێ چاپ کراوه‌ و نرخه‌که‌شی 4 هه‌زار تمه‌نه‌ و ناوه‌ندی چاپی حافزی مه‌ریوان له‌ چاپی داوه‌.

دره‌خشانی زیادی کرد: کتێبه‌که‌ به‌ کاغه‌زی گڵاسه‌ و به‌ کوالێتییێکی باشه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ و هیوادارم جێی ڕه‌زامه‌ندیی لایه‌نگرانی کتێب بێت.

ناوبراو گوتیشی: کتێبه‌که‌ به‌ زمانی کوردییه‌ و تێکه‌ڵاوێکه‌ له‌ زاراوه‌ی گۆرانی و سۆرانی و هه‌موو توانای خۆم به‌کار هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئیلهام له‌ بیره‌وه‌ریی خۆشی منداڵیم وه‌ربگرم و شێعر و بابه‌تی جوان جوان بۆ ئه‌و توێژه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌جێبڵێم.

نووسه‌ری کتێبه‌که‌ ئه‌وه‌شی زیاد کرد: کتێبه‌که‌ به‌ شێوازی چیرۆکی ساده‌ و گێڕانه‌وه‌ی خۆمانه‌یه‌ و هاودڵی و یارمه‌تی و دۆستایه‌تی و محه‌به‌ت و ژینگه‌پارێزی و چه‌ندین ته‌وه‌ری دیکه‌ له‌خۆ ده‌گرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9529

Your Comment

You are replying to: .
captcha