به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان پرسی ناردنی یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه بۆ سه‌ربزێوه سوورییه‌کانی خسته ده‌نگ­دانه‌وه و له‌و ده‌نگدانه‌دا ڕووسیا ده‌نگی بێ­لایه‌نی به‌و پرسه دا. نوێنه‌ری ڕووسیا خوازیاری گۆڕینی ڕه‌وتی ناردنی یارمه‌تییه‌کان بوو که له ساڵی 2014وه ئه‌و هه‌له ڕه‌خسابوو که به بێ هه‌ماهه‌نگیی حکوومه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ئه‌و یارمه‌تییانه له سنووره‌کانی تورکیا و ئۆردۆنه‌وه هه‌نارده بکرێت.
ڤیلادیمیر سافرۆنکۆف نوێنه‌ری ڕووسیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ڵێت: له سێ ساڵی ڕابردوودا دۆخی سووریا گۆڕانی زۆری به سه‌ردا هاتوووه و ئه‌و یارمه‌تییه سه‌روو-سنوورییه "میراتێکی ڕابردوو"ه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئێمه پێمان وایه ده‌بێت به‌گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه سه‌ره‌تایییه‌ی که ئامانجه‌که‌ی دابه‌ش کردنی سووریا بوو، به‌ره به‌ره یارمه‌تییه‌کان که‌م بکرێته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بڕوای وایه که ناردنی یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه بۆ ئه‌و سوورییانه که له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی سهربزێواندا ده‌ژین، حه‌یاتییه. خه‌ڵکی سیڤیل له حهوتهمین ساڵی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا پێویستیان به زیاتر له 13 ملوێن ته‌ن یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه هه‌یه.
به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ده‌ڵێن: ئه‌م یارمه‌تییانه مانگانه ده‌گاته ده‌ستی زیاتر له یه‌ک ملوێن سووری.
ڕووسیا بڕوای وایه ده‌بێت ئاژانسه‌کانی یارمه‌تی گه‌یاندن بۆ ڕه‌وته نه‌ریتییه‌که‌ی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه و به هاوکاریی حکوومه‌تی ناوه‌ندیی سووریا یارمه‌تی بۆ ئه‌و وڵاته فه‌راهه‌م بکه‌ن.
سه‌رچاوه: ده‌یلی سه‌باح
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment