سه‌رۆکی ئیداره‌ی سنووره‌کان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕچه‌ی سنووری مه‌نده‌لی کۆ بوویه‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ کردن دوایین دۆخی سنووره‌کان بۆ به‌ فه‌رمی ناسینی سنووری سوومار سه‌رۆکی ئیداره‌ی سنووره‌کان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ گه‌یشته‌ گێڵانغه‌رب.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حوجه‌ت ئاقابابایی له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ عێراقییه‌کان کۆ بووه‌ته‌وه‌ و دوایین هه‌لومه‌رجی سنووری سوومار و ڕه‌وتی ئاماده‌ بوونی ئه‌و سنووره‌ بۆ به‌ فه‌رمی ناسینی تاوتوێ کراوه‌.

هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا سه‌رۆکی ئیداره‌ی سنووره‌ فه‌رمییه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گوتوویه‌تی: بڕیاره‌ سنووری سوومار بڕه‌وی پێ بدرێت و بڕیاردان بۆ به‌ فه‌رمی ناسینی ئه‌و سنووره‌ ده‌بێت له‌ ئه‌نجامدا به‌ قازانجی هاووڵاتییانی دانیشتووی گێڵانغه‌رب بێت و داهاتی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ زیاد بکات.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: ئه‌نجامی دانیشتنه‌که‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌کرێت و بڕیاری کۆتایی بۆ به‌ فه‌رمی ناسینی ئه‌و سنووره‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رده‌کرێت.

له‌و دانیشتنه‌دا حه‌سه‌ن عه‌لی جاسم به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕچه‌ی سنووری مه‌نده‌لیش ڕای وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر به‌ فه‌رمی ناسینی ئه‌و سنووره‌ ئاراسته‌ کرد و گوتی: ده‌وڵه‌تی عێراق ژێرخانی پێویست بۆ ته‌یار کردنی ده‌روازه‌ی هاتوچۆی موسافیر له‌ سنووری سووماره‌وه‌ ئاماده‌ ده‌کات و ئاماده‌ی قبووڵ کردنی زیاره‌تکاران و موسافیران له‌و سنووره‌وه‌ ده‌بێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ بازاڕچه‌ی سوومار ساڵی 1394 به‌ کۆی 47 ملیۆن دۆلار هه‌نارده‌وه‌ کرایه‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا 557 ملیۆن دۆلار له‌و سنووره‌وه‌ هه‌نارده‌ کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9510

Your Comment

You are replying to: .
captcha