سێ قات کردنی ڕسووماتی چوونەدەرەوە لە وڵات ناکارناسانەیە

بەشی ئێران- مەنسوور مورادی ڕەخنە لە پڕۆژە یاسای سێ قات کردنی ڕسووماتی چوونەدەرەوە لە وڵات دەگرێت و دەڵێت ئەو پڕۆژەیاسایە ناکارناسانەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەنسوور مورادی نوێنەری شاری مەریوان لە پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە سێ قات بوونی ڕسووماتی چوونەدەرەوە لە وڵات داو وتی: سێ قات بوونی ڕسوومات کارێکی ناکارناسانەیە و سیاسەتێکی هەڵەیە کە دەبێتە هۆی دابەزینی داهاتی بەشی گەشتیاری.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: ڕێکخراوەی گەشتیاری دەڵێت: "داهاتێکی باش لە ڕێگای زیاد کردنی ڕسووماتەوە بە دەست دێنێت"، بەڵام لە درێژخایەندا جێبەجێ کردنی ئەو یاسایە دەبێتە هۆی دابەزنی داهاتی پیشەی تووریزم.

مورادی نوێنەری شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا ئاشکرای کرد: لە ئێستادا کۆمیسیۆنە پسپۆڕییەکانی پەرلەمان سەرقاڵی ئەو بابەتەن تاکوو ڕێگاچارەیێکی بۆ بدۆزنەوەش.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9421

Your Comment

You are replying to: .
captcha