ئەندازیارێکی بۆکانی وەکوو شارەداری سەردەشت هەڵبژێردرا

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- جەلال ئەحمەدی وەکوو شارەداری شاری سەردەشت هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەوڕۆ یەکشەممە ٢٦ی سەرماوەز لە ڕێوڕەسمێکدا لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی فەرمانداریی شارستانی سەردەشت، جەلال ئەحمەدی ئەندازیاری بۆکانی وەکوو شارەداری سەردەشت ناسێندرا.

نژاد جەهانی فەرمانداری سەردەشت لەم ئاهەنگەدا دۆخی شارەوانیی سەردەشتی بە قەیراناوی زانی و وتی: هۆکاری ئەم دۆخە تەنیا بۆ یەک کەس و یەک هۆکار ناگەڕێتەوە و دۆخێکی تایبەتی ئیدارەیی و جوگرافیایی لە ماوەیێکی زۆردا ئەم حاڵەتەی خولقاندووە.

جەهانی باسی لەوە کرد تێپەڕاندنی دۆخەکە پێویستی بە واقیع‌بینی، ئاراستە کردنی ڕێگاچارەی گونجاو و ڕوانگەی ڕێژەیی هەیە و دەبێ هەموو هەڵمەتێکی بەکۆمەڵ بۆ باشتر کردنەوەی ئەم دۆخە لە کورت‌خایەن و درێژخایەن بدەین.

شیاوی ئاماژەیە جەلال ئەحمەدی کارناسی باڵای ئەندازیاریی شارستانییە و ١٣ ساڵ ئەزموونی لە کاروباری ئاوەدانکاری هەیە. ئەحمەدی لەلایەن شۆرای شاری سەردەشتەوە و لەناو ١٣ بەربژار بۆ وەئەستۆ گرتنی ئەرکی شارەداریی سەردەشت هەڵبژێردراوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9406

Your Comment

You are replying to: .
captcha