هه‌رێمی کوردستانی ئامادەیە بۆ پشتگیری کردنی هه‌ر پرۆژه‌یێک بۆ خزمه‌ت کردنی ئێزدییان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بن و کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی ئێزیدیه‌کان و ناوچه‌ی شه‌نگال چاره‌سه‌ر بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ نادیه‌ موراد، چالاکوانی ئێزدی و ڕزگاربووی ده‌ستی داعش که‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵه‌کانی نادیه‌ی له‌پێناو خزمه‌ت کردنی ئێزدییان به‌رز نرخاند و ئاماده‌ییی هه‌رێمی کوردستانی بۆ پشتگیری کردنی هه‌ر کار و پرۆژه‌یێکی بۆ خزمه‌ت کردنی ئێزدییان ده‌ربڕی.

نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بن و کار ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی کێشه‌کانی ئێزدییان و ناوچه‌ی شه‌نگال چاره‌سه‌ر بکرێن، له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه‌کی پێویست ده‌که‌ن.

لای خۆیه‌وه‌ نادیه‌ موراد سوپاس و پێزانینی پێشکه‌ش به‌ هه‌وڵه‌کانی نێچیرڤان بارزانی کرد، بۆ به‌ره‌وپێش بردنی دۆسیەی ئێزدییه‌کان و خزمه‌ت کردنیان.

هه‌روه‌ها هه‌ردوولا پرسی گێڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک ڕوفاتی قوربانییانی ئێزدی بۆ گوندی کۆچۆ و ڕێککه‌وتنی شه‌نگال و چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌ کاروباری ئێزدییانه‌وه‌، تاوتوێ کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 939

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha