بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە كۆبوونەوەکەدا پێویستیی خستنەگەڕی ئەوپەڕی هەوڵەکانی تیادا دووپات کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای نێوان حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەو جۆرەی یەکڕیزیی نیشتمانی قووڵ بکاتەوە و دەستکەوتەکانی سیستمی دیموکراسیی فیدراڵیی پتەو بکات و ماف ئازادییە دەستورییەکان بۆ تەواوی هاوڵاتییان زامن بکات و پێداویستییە سەرەکیی و پێویستییەکانی ژیانیان بۆ دەستەبەر بکات.
کۆبوونەوەکە دۆسیەی ئاوارە بووەکان و رێوشوێنەکانی دابین کردنی خزمەتگوزاریی بۆیان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچە رزگارکراوەکانیان و پلانەکانی ئاوەدان کردنەوەی ئەو ناوچانەی تیادا تاوتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانەی درا:
یەکەم: بانگهێشت و داواکاریی بۆ دەست پێکردنی دەستبەجێی دیالۆگ لە نێوان حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی و چاودێریی سەرۆکایەتیی کۆمار و پشتیوانیی لۆجیستیی نەتەوە یەکگرتوەکان بە ئامانجی هێنانەوە ئارای پەیوەندیی ئاسایی لە نێوان هەردوولا دا لەسەر بناغەی دەستوور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی.
دوەم: داواکردنی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرکردە و نوێنەرانی کوتلە سیاسییەکان و دەسەڵاتی دادوەریی بە زووترین کات بۆ تاوتوێ کردن و دەرکردنی قانوونەکانی هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان لە وادەی دەستوریی خۆیاندا.
سێیەم: داوا کردن لە هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک بۆ کۆبوونەوەی بە پەلە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی رێوشوێنەکانی ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی پارێزگاکە بەو جۆرەی مافەکانی هەموو هاوڵاتییان و بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی زامن دەکات.
دوای کۆبوونەوەکەش فوئاد مەعسووم و هەردوو جێگرەکەی لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەییدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانیان دایەوە سەبارەت بە مەسەلە هەنووکەییەکان و هەڕەشە و کێشەکانی کە ئێستا رووبەڕووی وڵات بوونەتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment