گه‌ڕی هه‌شته‌می دانووستانه‌كانی ئه‌ستانه‌ له‌ باره‌ی سووریا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی ئێران/کوردی- گه‌ڕی هه‌شته‌می دانووستانه‌كانی ئه‌ستانه‌ له‌ باره‌ی سووریا له‌ ٢١-٢٢ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان ڕای­گه‌یاند: لایه‌نه‌كان به‌رنامه‌یان بۆ ئه‌وه‌ داناوه‌ واژۆ له‌ سه‌ر په‌یڕه‌وێک بكه‌ن بۆ دیاری كردنی لیژنه‌یێک بۆ ئازاد كردنی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان، ڕاده‌ست‌­كردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێناندا.

هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كان تاوتوێی ڕه‌وشی ناوچه‌كانی دوور له‌ پێكدادان ده‌كه‌ن.

له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستاندا هاتووه‌: "لایه‌نه‌كان به‌ نیازی په‌سه‌ند كردنی ڕاگه‌یێندراوی كۆتایین بۆ پاک كردنه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ مێژوویانه‌ له‌ مین، كه‌ له‌ لیستی یونسكۆ دان".

له‌ گه‌ڕی حه‌وتی دانووستانه‌كاندا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دیل و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان و گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به‌ شێوه‌یێکی به‌رده‌وام بۆ ناوچه‌ گه‌مارۆ دراوه‌كان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9285

Your Comment

You are replying to: .
captcha