یووسف محەمەد لە ئەڵمانیا سەردانی كۆسرەت ڕەسووڵ دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یووسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی كۆسرەت رەسووڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی رۆژنامەوانیی كۆسرەت رەسووڵ بڵاوی كردەوە، نیوەرۆی ڕۆژی سیشەممە ١٢/١٢/٢٠١٧ لە بەرلین كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد لە یووسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.

نووسینگەكە بڵاویشی كردەوە، لە دیدارەكەدا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دڵخۆشی خۆی بە جێگیربوون‌ و باشتر بوونی تەندروستیی كۆسرەت ڕەسووڵ دەربڕی ‌و هیوای زوو گەڕانەوەی بۆ خواست.

كۆسرەت رەسووڵ مانگی رابردوو تووشی نەخۆشی بوو، كە تا ئێستا چەند نەشتەرگەرییێكی بۆ ئەنجام دراوە و تائێستا لە ئەڵمانیا لە ژێر چاودێری تەندروستیدایە و دیارنییەی كەی دەگەڕێتەوە هەرێم.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9265

Your Comment

You are replying to: .
captcha