به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوگڵاس سیلیمان باڵوێزی ئه‌مریکا له عێراق سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به ئاسۆشیتێدپرێسی وتووه: ئه‌مریکا هیوای ئه‌وه‌ی هه‌یه ناکۆکیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا که پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی 25ی سێپتێمبێر په‌ره‌ی سه‌ندبوو که‌م بکاته‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: چاکترین کارێک که ئێمه ده‌توانین بیکه‌ین ئه‌وه‌یه یارمه‌تیی هه‌و دوو لا بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆ بکه‌ن و له ڕێگای دانوستانه‌وه کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
باڵوێزی ئه‌مریکا له به‌غدا وتیشی: هه‌ر دوو لایه‌نی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان پێشوازی له گفتوگۆ ده‌که‌ن به‌ڵام تا ئێستا دانوستان ده‌ستی­پێنه‌کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment