به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیزه‌ر ناورت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: ئه‌مریکا پێ خۆشه به‌ستێنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بڕه‌خسێنێت و له‌و بواره‌دا ئاسانکاری بکات به‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌ولێر و به‌غداش داوا له ئێمه بکه‌ن به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و داوایه‌یان نه‌کردووه.
ناوبراو زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ناتوانێت بۆ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆ گوشار بخاته سه‌ر هیچ لایه‌نێک به‌ڵام به ڕای ئێمه باشتر وایه گفتوگۆکان ده‌ست پێبکه‌ن. ئێمه داوا له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌که‌ین ده‌ست به دانووستان بکه‌ن. ئێمه‌ش پێمان خۆشه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاسانکاری بکه‌ین به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت داوای ئه‌وه‌مان لێ بکه‌ن.
ناورت وتیشی: ده‌وڵه‌تی به‌غدا تا ئێستا داوای له ئه‌مریکا نه‌کردووه به‌ستێن بۆ ده‌ستپێکی گفتوگۆ بڕه‌خسێنێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌رباره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پاریس و هه‌ڵوێستی فه‌ڕه‌نسا بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن له‌پێناو به‌ستێن سازی بۆ گفتوگۆ گوتی: ئه‌و داکۆکییه دیپلۆماسییه ده‌توانێت ئه‌نجامی باشی هه‌بێت. فه‌ڕه‌نسا هه‌ندێک ئه‌رکی وه‌ئه‌ستۆیه. ئه‌و وڵاته ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش بووه و له ناوچه‌که‌دا هێزی هه‌یه. حکوومه‌تی به‌غدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا گفتوگۆ بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment