به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چه‌ند سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار له سه‌نعا ئه‌و هه‌واڵه‌یان ڕه‌ت کرده‌وه که گوایه به‌هۆی پێکدادانی نێوان ئه‌نساروڵڵای یه‌مه‌ن و حیزبی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح باڵوێزخانه‌ی ئێران هێرشی کرابێته سه‌ر و ئاگری تێ به‌ر بووبێت.
پێشتر هه‌واڵده‌رییه‌کانی شینهۆوا و ئه‌لعه‌ره‌بییه ئیدعایان کردبوو هه‌واڵنێره‌که‌یان له شوێنی ڕووداوه‌که ئاماده بووه و باڵاخانه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئێران له سه‌نعا به چه‌کی قورس هێرشی کراوه‌ته سه‌ر و تا ئێستاش نه‌زانراوه به‌رپرسی ئه‌و هێرشه کێیه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش به ڕۆیتێرزیان وتووه: هه‌وڵ ده‌ده‌ن لانی‌که‌م 140 فه‌رمانبه‌ری فریاگوزاریی خۆیان له سه‌نعا به‌رنه ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه: ئیسنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment