بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبووبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پڕۆسەی لامەركەزیەت لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "پشتیوانی لە پڕۆژەی لامەركەزیەتی ئیداری لە هەرێمی كوردستان دەكەین، كە مەبەست لێی زیاتربوونی خزمەتگوزاری و كەم بوونەوەی رۆتینە.
پارێزگاری سلێمانی پێیوایە دەزگاكانی بەڕێوەبردن لە حالەتی جێبەجێ كردنی لامەركەزییەتدا هەستی ئەوەیان لادروست دەبێت بەشێكن لە سیستمی بەرێوەبردن، وتیشی هیوادارن ئەو دۆسییە زیاتر بچێتە پێشەوە.
هەر لە كۆنگرە رۆنامەوانییەكەدا پاریزگاری سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد لە كارنامەی حكوومەتی هەرێم ئەوە جێگیركراوە و هەر سێ لایەنە سەرەكییەكەی بەشدار لە حكوومەتیش جەخت لەسەر سیستەمی لامەركەزی دەكەنەوە و پڕۆژەیەكیان داوەتە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی سیستمەكە لە وادەیەكی دیاركراودا جێبەجێ بكرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment