به‌یاننامه‌ی کۆشکی سپی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری بڕینی یارمه‌تیی ئه‌مریکا بۆ کورده‌کانی سووریا

به‌شی جیهان- کۆشکی سپی به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ کورده‌کانی سووریا بکات وتوویه‌تی: هه‌ندێک گۆڕانکاری له‌ ناردنی یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌کان بۆ شه‌ریکه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا ئه‌نجام ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو ڕای‌گه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ به‌ڵێنی به‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا داوه‌ ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ کورده‌کانی سووریا ناسراو به‌ یه‌په‌گه‌ بوه‌ستێنێت.

کۆشکی سپی له‌ به‌یاننامه‌که‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌ کورده‌کانی سووریا نه‌کردووه‌ به‌ڵام باسی ده‌ست پێکردنی گۆڕانکاری له‌ شێوازی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ شه‌ریکه‌ سه‌ربازییه‌کانی واشنتۆن له‌ سووریای کردووه‌ که‌ کورده‌کان گرینگترین شه‌ریکی ئه‌مریکان له‌و وڵاته‌.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا نووسراوه‌: ئێستاکه‌ شه‌ڕی ڕه‌قه‌ کۆتاییی پێ هاتووه‌ و ئێمه‌ سه‌رقاڵی جێبه‌جێ کردنی پڕۆسه‌یێکین له‌پێناو سه‌قامگیر کردنی ناوچه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین که‌ داعش چیتر ناگه‌ڕێته‌وه‌.

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌ پێشووه‌کانی ئێمه‌ ئه‌ردۆغانی له‌ گۆڕانکاریی به‌م زووانه‌ی سیاسه‌تی پاڵپشتی کردنی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ شه‌ریکه‌ زه‌مینییه‌کان له‌ سووریا ئاگادار کردۆته‌وه‌.

کۆشکی سپی هه‌روه‌هاش وتوویه‌تی: سه‌رۆک کۆماری دوو وڵاتی تورکیا و ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ له‌ سووریا و هه‌روه‌هاش کڕینی که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی تورکیا له‌ ئه‌مریکا گفتوگۆیان کردووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8765

Your Comment

You are replying to: .
captcha