بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕای گەیاند: هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە گوندی "کفرباسین"ی کانتۆنی عەفرین جێگیر دەبن ئەوەش پاش جێگیر بوونەوەیان لە ئیدلیب دێت.
ئەو هێزانە وەکوو سێهەمین هێزی چاودێڕ لە ئیدلیب گەیشتنە عەفرین و لە گوندی "کفرباسین" کە سەربە کانتۆنی عەفرینە و لە کۆنترۆڵی هێزەکانی YPGدایە جێگیر بوون.
بە گوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە هێزەکانی سوپای تورکیا هاوڕێ لەگەڵ هێزەکانی نوورەدین زەنگی کە بەهێزترین هێزی سوپای ئازادی سووریان لەو گوندەدا جێگیر دەبن.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ینی شەفەق
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment